کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق
داوا ده‌كه‌ن دووشه‌ممه یه‌كلابكرێته‌وه
222 په‌رله‌مانتار بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک كۆمار واژۆیان كۆكرده‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
پەرلەمانتاری عێراق مستەفا کوبەیسی رایگەیاند، 222 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، بە زۆرینەی دەنگ و نیسابی تەواو، پێشنیارێکیان واژۆ کرد بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق له رۆژی دووشەممەی داهاتوودا.
په‌رله‌مانتار مسته‌فا كوبه‌یسی له راگه‌یاندراوێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی 27.3.2026 رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی واۆژیان كردووه‌ته‌وه گه‌یشته 222 په‌رله‌مانتار و داوا ده‌كه‌ن دووشه‌ممه‌ی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار ئه‌نجام بدرێت، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌شه پەرلەمانتارانی کورد بكه‌ونه بەردەم بەرپرسیاریه‌تیی نیشتمانی خۆیان بۆ کۆتاییهێنان بەو چه‌قبه‌ستووییه‌ی له پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک كۆماردا هه‌یه، بەو پێیەی شایستەی ئەوانە.
له شەوی رابردووه‌وه دەیان پەرلەمانتاری عێراق لە رێگەی گرووپەکانی واتساپەوە دەستیان بە کۆکردنەوەی واژۆ کردووە بۆ ئەوەی رۆژی 30ـی ئه‌م مانگه کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ئەنجام بدرێت، یەکێک لە پەرلەمانتارەکانیش وتوویه‌تی، “دانیشتنەکە رێک دەخەین”.
له 11.11.2025 هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجامدراوه، دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، به‌ڵام تا ئێستا سه‌رۆک كۆمار هه‌ڵنه‌بژێردراوه، كه ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێ و پێكهێنانی حكومه‌تی عێراقی په‌كخستووه.