پەرلەمانی عێراق
177 پەرلەمانتار واژۆ کۆدەکەنەوە و گوێ بە حیزبەکان نادەن
پەرلەمانتارانی عێراق لە واتساپەوە دەیانەوێت 30ـی ئازار سەرۆک کۆمار هەڵبژێرن
964+
ژێوار خدر
درەنگانی شەوی رابردوو دەیان پەرلەمانتاری عێراق لە رێگەی گرووپەکانی واتساپەوە دەستیان بە کۆکردنەوەی واژۆ کردووە بۆ ئەوەی رۆژی 30ـی ئازار کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ئەنجام بدرێت، یەکێک لە پەرلەمانتارەکانیش دەڵێت “دانیشتنەکە رێک دەخەین”.
چەند پەرلەمانتارێک بە 964یان راگەیاند، تاوەکو ئێستا 177 پەرلەمانتار کە زۆربەیان لە پێکهاتەی سوننە و شیعەن، قایل بوون بەوەی واژۆ بکەن بۆ دیاریکردنی رۆژی 30ـی ئازار وەک وادەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق.
پەرلەمانتارێکی شاری نەجەف بۆ 964 ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمجارە تەنانەت بە قسەی حیزبەکانیشیان ناکەن و سورن لەسەر ئەوەی دانیشتنەکە رێک بخەن، ئەم هەوڵەی پەرلەمانتاران لە کاتێکدایە کە کێشە سیاسییەکانی نێوان لایەنەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار هێشتا بەردەوامییان هەیە و پەرلەمانتاران دەیانەوێت پڕۆسەکە خێرا بکەن.