دزه‌كانی ئاكرێ ده‌ستگیر كران
+964
هیڤی دێوالی- دهۆک
پۆلیسی قه‌زای ئاكرێ رایگه‌یاند، حه‌وت تۆمه‌تباریان گرتووه، كه له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی ئاكرێ دزییان كردووه و دانیان به تاوانه‌كانیاندا ناوه.
عیماد حوسێن بەرپرسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئاكرێ به تۆڕی 964ی وت، له نووسینگه‌ی سیپه توانیمان حه‌وت تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ین، كه شه‌ش له‌وانه ته‌مه‌نیان كه‌متره له 18 ساڵ.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه، دزه‌كان كێبڵی كاره‌با، سپلیت، ده‌رگه و په‌نجه و ئه‌له‌منیۆمی خانوویان دزیوه.
تۆڕی 964 ده‌زانێت، چه‌ند جارێك هاوڵاتیان سكاڵایان له‌سه‌ر دزینی كه‌لوپه‌له‌كانیان كردووه، دوای به‌دواداچوونی پۆلیس و كارمه‌ندانی بنكه‌ی سیپه توانراوه دزه‌كان بگرن و دواتریش له به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه دانیان به تاوانه‌كانیان ناوه.