15 کەسیان بریندار بوون

خۆشییەکەیان لێ بوو بەشین؛ بۆ سەیران چوون کەچى بە بریندارى رەوانەى نەخۆشخانە کران

964+

میلاد جەلال_گەرمیان

لە گوندی چوارداران لەسنوری ناحیەی بەمۆ، مینی پاسێک کە 15 سەرنشینى هەڵگرتبوو، وەرگەڕا و بەهۆیەوە 15 کەس بریندار بوون.

شایەتحاڵێک کە چەند وێنەیەکی ناردووە بە 964ى وت،”رووداوەکە دوای دواى بانگى ئێوارە روویداوە، خێزانێک بوون بەمەبەستی گەشت و سەیران بە مینی پاسێک ھاتبونە سەرتەکی بەمۆ و سەیرانگاکانی ئەو سنوورە، بەڵام لەگوندی چوارداران کۆنترۆڵی لەدەستداوە و مینی پاسەکە وەرگەڕاوە”.

“شۆفێر و سەرجەم سەرنشینەکانی مینی پاسەکە برینداربوونە، کە بەھەمویانەوە 15 کەس بوونە، بەمەبەستی چارەسەر براون بۆ نەخۆشخانەی دەربەندیخان”، ئەو شایەتحاڵە وای وت.

لاى خۆیەوە، ئامانج کەساس، قایمقامی قەزای دەربەندیخان بە 964ى وت،”12کەس ھێنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دەربەندیخان، پێنج کەسیان رەوانەی سلێمانی کراون و حەوتەکەی دیکە لە دەربەندیخان ماون و چارەسەری پێویستیان بۆکراوە”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح

گەلەگورگ  لە گوندێکی ناحیەی بەمۆ بەبێ زیان گەیاندن بین...

گەلەگورگ  لە گوندێکی ناحیەی بەمۆ بەبێ زیان گەیاندن بیندران و تێپەڕین