زیاتر لە 130 ملیمەتر دەبارێت

هۆشدارییە؛ بارانێکى زۆر لەڕێیە و گەرمیان پشکى شێرى بەردەکەوێت

964+

وریا فەتاح

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان (JCC) هۆشدارییەکی بەپەلە ئاراستەی هاوڵاتییان دەکات و رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی چوارشەممە تا هەینی (25 تا 27ـی ئازاری 2026)، هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و مەترسیی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و لافاوی کتوپڕ هەیە.

بەپێی نەخشەی پێشبینییەکان، ئیدارەی گەرمیان زۆرترین بڕی بارانی لێ دەبارێت کە کۆی گشتی سێ رۆژەکە دەگاتە نزیکەی 135 ملیم، هەروەها پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەش رێژەیەکی زۆر بارانیان لێ دەبارێت.

وردەکاری بارانبارین لەسەر ئاستی ناوچەکان (بە ملیم):

1. چوارشەممە (25-03-2026):

گەرمیان: 35-38 ملیم
هەولێر: 28-35 ملیم
راپەڕین: 25-28 ملیم
سۆران: 18-24 ملیم
سلێمانی: 16-18 ملیم
هەڵەبجە: 18-22 ملیم
کەرکوک: 15-17 ملیم
دهۆک: 9-12 ملیم
زاخۆ: 8-10 ملیم

2. پێنجشەممە (26-03-2026):
لەم رۆژەدا چڕیی بارانەکە لە گەرمیان و کەرکوک و هەولێر زیاتر دەبێت:

گەرمیان: 44-50 ملیم (زۆرترین ڕێژە)
کەرکوک: 33-37 ملیم
سلێمانی و هەڵەبجە: 25-30 ملیم
راپەڕین: 24-28 ملیم
هەولێر: 18-23 ملیم
سۆران: 18-22 ملیم
دهۆک: 10-15 ملیم

3. هەینی (27-03-2026):
لەم رۆژەدا شەپۆلەکە لە سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆک گەورەتر دەبێت:

گەرمیان: 42-47 ملیم
سلێمانی و هەڵەبجە: 38-42 ملیم
راپەڕین: 33-38 ملیم
دهۆک: 32-35 ملیم
هەولێر: 20-26 ملیم
کەرکوک: 22-26 ملیم
زاخۆ: 20-25 ملیم

هۆشدارییەکانی JCC:
ناوەندەکە داوا لە هاوڵاتییان دەکات وریای لافاوی کتوپڕ بن، بەتایبەت لە ناوچەکانی گەرمیان، هەولێر، سلێمانی و دەوروبەری چەم و رووبارەکان. هەروەها جەخت دەکاتەوە کە لە کاتی شەپۆلی هەورەتریشقە و بارانی بەخوڕدا، شۆفێران خێرایی کەم بکەنەوە و دووربکەونەوە لە ناوچە نزمەکان.

جگە لەوەش هۆشدارى دەدات لە بوونى تەرزە و داوادەکات، هاوڵاتیان ئاگاداربن.