لە عێراقەوە هەڵدراون

بە درۆن هێرشکرایە سەر بنکەیەکى ئەمریکا لە حەسەکە

964+

وریا فەتاح

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، بنکەی سەربازیی “خەراب ئەلجیر” لە ناوچەی رمێلان لە باکووری پارێزگای حەسەکە، لە رێگەی چەند درۆنێکی نەناسراوەوە کراوەتە ئامانج.

بەپێى سەرچاوەکانى روانگەى سوورى، درۆنەکان لە ئاراستەیەکی نادیارەوە ئاراستەکراون، بەڵام گومان دەکرێت لە لایەنی رۆژهەڵات و لەناو خاکی عێراقەوە ئاراستە کرابن.

ئەم بنکەیە فڕۆکەخانەیەکی تێدایە کە پێشتر لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە بەکاردەهێنرا، بەڵام لە سەرەتای ئەم مانگەدا هێزەکانی ئەمریکا بەتەواوی لە بنکەکە کشاونەتەوە.

روونیشى کردووەتەوە کە تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد دەربارەی قەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکانی هێرشەکە بەردەست نییە.

بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە لە ...

بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنوری چەمچەماڵ کراوەتە ئامانج