حکومەت: بودجەی پێویست بۆ هەڵبژاردن دابین کراوە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

حکومەتی هەرێم ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن کردووە و دەڵێت، پێداویستییەکانی وەک بودجە و کەشێکی ئەرێنی و ئەمنیی پارێزراو بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە دابین دەکات.

بە پێی هەواڵێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکراوەتەوە، جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتویەتی، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك لەلایەن حكومەتەوە بۆ هەڵبژاردن كراوه،‌ دوای ده‌ستنیشانكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردنیش، رێوشوێنەکان دەگرینەبەر.

“هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هەڵبژاردن كراوه،‌ وه‌كو پێداویستییه‌كانی بودجه‌ و ره‌خساندنی كه‌شێكی ئه‌رێنی و ئه‌منیی پارێزراو… هه‌ر پێویستییه‌ك هه‌بێت له‌ رووی لۆجستی و دارایییەوە [حکومەت] پشتگیریی دەکات،” جووتیار عادل وای وت.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم زیاتر وتی، “دوای ده‌ستنیشانكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردن، رێوشوێنەکانی دیکە دەگیرێنە بەر”.

بڕیاربوو لە هەرێمی كوردستان هەڵبژاردن لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو ئەنجام بدرێت، بەڵام نەکرا و تەمەنی پەرلەمانی كوردستانیش بۆ ماوەی ساڵێك و دوو مانگ درێژكرایەوە.