لە لۆفەکانی کورتەک

ئۆتۆمبێلێک کەوتەناو رووبارەوە؛ کەسێک برینداربووە و یەکێکی دیکەش بێ سۆراغە

964+

شۆڕش قادری

ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە کەوتەناو رووبارەوە، یەکێکیان سەلامەتە، یەکێک برینداربووە و ئەوەی دیکەش بێ سۆراغە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 23.3.2026 لە لۆفەکانی کورتەک لە سنووری ئیدارەی راپەڕین ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و کەوتەناو رووبارەوە، بەهۆیەوە کەسێک برینداربوو و کەسێکی دیکەش بێسەروشوێن بوو.

عەلی قادر وتەبێژی بەرگری شارستانی راپەڕین بە 964ـی وت، ئۆتۆمبێلەکە دوو برای دووانە و کەسێکی دیکەی تێدابووە، یەکێک لەو برایانە قاچی شکاوە و ئەوەی دیکەشیان نادیارە، ئەو کەسەی دیکەش پێش ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕێ خۆی فڕێداوە و سەلامەتە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی غەواس و بەرگەری شارستانی چوونەتە شوێنەکە و گەڕانیان بەدوای ئەوە کەسەدا دەستپێکردووە کە بێسەروشوێن بووە.

لە چۆمان ئۆتۆمبێلێک کەوتە ناو رووبارەوە و دوو خوشک بری...

لە چۆمان ئۆتۆمبێلێک کەوتە ناو رووبارەوە و دوو خوشک بریندار بوون

وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک بووە هۆی سووتانی 20 دۆنم گەنمی جوت...

وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک بووە هۆی سووتانی 20 دۆنم گەنمی جوتیاران