شۆفێرەکەی لە جامەوە چووە دەرەوە
لە باوەنوور تانکەرێکی گواستنەوەی سوتەمەنی مەقەستی کرد و ئاستەنگی هاتوچۆی دروستکرد
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
لەسەر رێگای کەلار بۆ دەربەندیخان لە سنووری ناحیەی باوەنوور، تانکەرێکی گواستنەوەی سوتەمەنی مەقەستی کردوە و شۆفێرەکەی بریندارە.
ئەفشین مەحمود، کارمەندی نەخۆشخانەی شەھید مەلا ئەحمەد کەلاری لە ناحیەی باوەنور بە 964ى وت، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە نزیک گوندی ئاوەخێری ئەم تانکەرە مەقەستی کردووە و بەهۆیەوە شۆفێرەکە لە جامی ئۆتۆمبێلەکەوە دەرچووە و بریندارە”.
هۆکاری مەقەستکردنی بارھەڵگرەکە بارانبارین و تەڕبونی شەقامەکە بووە و وەکو لە دیمەنەکانیش دیارە و ئاستەنگی ھاتوچۆی بۆ رێگاکەش دروستکردوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، شۆفێرەکە بەمەبەستی چارەسەر ھێنراوەتە نەخۆشخانەی باوەنوور چارەسەری سەرەتایی بۆکراوە، ئەگەر پێویست بکات رەوانەی کەلار یان سلێمانی دەکرێت.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن