چەندین ماڵ مەترسییان لەسەرە

پردەكەی خەلیفاوا رێگای هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی نەماوە

+964

ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د

پرده‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی خه‌لیفاوا له‌ سلێمانی به‌هۆی بارانی زۆره‌وه‌ ئاو كه‌وتووه‌ته‌ سه‌ری و وا بڕوات دوور نییه‌ بڕوخێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی رێگای ئۆتۆمبێلی نییه‌ و هاوڵاتیان ناچارن به‌پێ به‌سه‌ریدا بپه‌ڕنه‌وه‌.

كامێرای 964 ئه‌مڕۆ 21.3.2026 له‌ نزیكی پرده‌كه‌ی خه‌لیفاوه‌ ڤیدیۆیه‌كانی تۆماركردووه‌ و دەردەکەوێت ئاوی هاتووەتە سەر و مەترسی لەسەرە.

سابیر قادر هاوڵاتییەکی سلێمانییە و بۆ سەردانی خزمەتەکانی هاتووەتە خەلیفاوا، بەڵام دەڵێت، ناچاربووین ئۆتۆمبێل لەوبەری پردەکە رابگرین و بەپێ بڕۆین.

وتیشی، ئاوێکی زۆر لەسەر پردەکە و لە ژێریشی هەیە و مەترسی رووخانی هەیە، کە ئەمەش مەترسییە بۆ سەر ژمارەیەک لە ماڵەکانی سەر لێواری چەمەکە.

چەند مانگێک کارەکانی دروستکردنی پردەکە وەستاوە و کۆمپانیای جێبەجێکار کاری تێدا ناکات، هاوڵاتیانی گەڕەکەکە پێشتریش لە رێگەی 964ـەوە داوایان كردبوو چارەیەكیان لێبكەن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بۆ کەمکردنەوەی جەنجاڵی ناو بازاڕ چەند شەقامێک لە سلێما...

بۆ کەمکردنەوەی جەنجاڵی ناو بازاڕ چەند شەقامێک لە سلێمانی دادەخرێن