“هه‌ولێر” بۆ ئازادی و نه‌ورۆز را ده‌كات

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا

له‌ چوارچێوه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی ئادار و نه‌ورۆز و رزگاركردنی شاری هه‌ولێر، راكردنێك رێكده‌خرێت و ئه‌وه‌ی حه‌زده‌كات به‌شداریی بكات، با ناوی خۆی تۆمار بكات.

بڕیاره‌ هه‌ینیی داهاتوو 17.3.2023 كاتژمێر 10ی به‌یانی، پێشبڕكێی “راكردنی ئازادی و نه‌ورۆز” له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت، كه‌ ماوه‌كه‌ی سێ كیلۆمه‌تره‌.

ماراسۆنه‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی 13مین فێستیڤاڵی ئادار و نه‌ورۆز و رزگاركردنی شاری هه‌ولێره‌.

عه‌بدولستار یونس سه‌رۆكی رێكخراوی ئه‌ربیل ماراسۆن به‌ تۆڕی 964ی وت، راكردنه‌كه‌ كراوه‌یه‌ و هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت به‌شداریی بكات، براوه‌كانیش خه‌ڵات ده‌كرێت”.

راكردنه‌كه‌ له‌ به‌رده‌م پاركی شانده‌ر ده‌ستپێده‌كات و سه‌رۆكی رێكخراوی ماراسۆنی هه‌ولێریش ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی حه‌زده‌كات به‌شداریی بكات، ده‌توانێت به‌ شێوه‌ی ئۆنلاین له‌ په‌یجی رێكخراوه‌كه‌یان خۆی ناونووس بكات