چۆن كوژرا؟
ئیسرائیل شێوازی کوشتنی عەلی شەمخانی ئاشکرا کرد
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرچاوە ئیسرائیلییەکان وردەکاری نوێیان سەبارەت بە تیرۆرکردنی عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجومەنی بەرگریی ئێران لە تاران ئاشکرا کردووە و ئاماژەیان بەوە کردووە کە ناوبراو لە دوو هەوڵی پێشوو رزگاری بووە، پێش ئەوەی دوایین ئۆپەراسیۆن سەرکەوتوو بێت بۆ لەناوبردنی.
پێگەی هەواڵی ئیسرائیلی “واللا” بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاوی کردووەتەوە، شەمخانی بە هۆی رۆڵی سەرەکی لە ناوەندی بڕیاردانی ئەمنی ئێراندا ئامانجی بەردەوامی هەواڵگری ئیسرائیل و ئەمریکا بووە.
ئەو سەرچاوەیە روونی کردەوە، کە شەمخانی تەنیا راوێژکار نەبووە، بەڵکو رۆڵی سەرەکی لە هەماهەنگیی کاری دەزگا ئەمنییەکان لە چوارچێوەی ئێران و بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بریکارەکانی تاران لە ناوچەکە و سەرپەرشتیکردنی وەڵامە سەربازییەکانی دژ بە ئەمریکا و ئیسرائیل بینیوە.
سەبارەت بە هەوڵەکانی کوشتنی، سەرچاوەکە دەڵێت، لە یەکێک لە هەوڵەکان لە مانگی حوزەیرانی 2025 لە کاتی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی ئیسرائیلدا، ئەو بینایەی کە ئەوی لێبووە، کراوەتە ئامانجی مووشەکێکی ورد، بەڵام چەند ساتێک پێش ئەوەی لێی بدرێت، توانی خۆی دەرباز بکات.
ههواڵگریی ئیسرائیل ئاشكرای كرد، دوای بۆردومانی باڵهخانهیهک، شهمخانی به سهلامهتی رزگاری بوو، بهڵام كهوته ناو داوی ههواڵگرییهوه و دواتر به هێرشێكی وردی ئاسمانی كرایه ئامانج و كوژرا.
رۆژی 2.3.2026 ههواڵی كوژرانی شهمخانی دووپاتكرایهوه.