بارانە و گەنجان بە جلی کوردییەوە لە دەوری ئاگری نەورۆز کۆبوونەتەوە
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
لە رێستۆرانتی ڤۆگ و ستی سینەمای سلێمانی ئاهەنگی نەورۆزە و گەنج و پیر پێکەوە شایی دەکەن و یادی ساڵی نوێی کوردی دەکەنەوە.
خانمێک جلی کوردی ژنانە و پیاوانەی تێکەڵاو کردووە و دەڵێت، ویستم ستایلەکەم جیاواز بێت و هاوشێوە بێت لەگەڵ ژنی خانمانی زوو کە تێکەڵیان لە ستایلی هەردوو رەگەز کردووە و چوون بۆ ئیش.
خانمان جلی جوانی کوردییان پۆشیوە و دەڵێن، هەر بەیانی زووش نانی جەژنی رەمەزانمان خواردووە و ئێوارەش هاتوون بۆ ئاهەنگی نەورۆز.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح