"بۆ دووەم جارە زەرەرمەند دەبن"

لە گەڕەکی بێداری زاخۆ ئاو چووەتە ناو چەند ماڵێکەوە

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لە گەڕەکی بێداری زاخۆ ئاو چووە ناو چەند ماڵێکەوە و ئەوەش بۆ دووەم جارە لەمساڵدا تووشی زەرەر و زیان دەبن.

دوای بارانبارینە بەخوڕەكەی ئەمڕۆ، لە زاخۆ ئاو چووە ناو چەند ماڵێکەوە، جەمال هەسن بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی زاخۆ بە 964ـی وت، “دوو بۆ سێ ماڵ دەبن کە باراناو چووەتە ناویان و ئەوەش بۆ دووەم جارە لەمساڵدا زەرەمەند دەبن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو چەند ماڵە بەنایاسایی و لەشوێنێکی نزم دروست کراون، هەربۆیە لەگەڵ بارانبارین ئاو روویان تێدەکات و خاوەنەکانیان تووشی زەرەر و زیان دەبن.

لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی بارانبارین رووی لە ناوچەکانی کوردستان کردووە و بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی تا دوو سێ رۆژی دیکە بەردەوام دەبێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە چەند گەڕەک و شەقامێکی زاخۆ ئاوێكی زۆر کۆبووەتەوە

لە چەند گەڕەک و شەقامێکی زاخۆ ئاوێكی زۆر کۆبووەتەوە