لە بەردەم مزگەوتی گەورە
سفرە و خوانی جەژن بۆ رێبوار و هەژاران رازێندرایەوە
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
لەم جەژنەدا رێبوار و هەژارانیش لەبیر نەکران و لەبەردەم مزگەوتی گەورەی سلێمانی سفر و خوانیان بۆ رازێندراوەتەوە.
وەستا سەلمان چێشتخانەی هەیە و زۆربەی جەژن و بۆنەکان ئەو ئیشە خێرە دەکات، قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “ئەمە دەیەم جەژنە خواردن بۆ رێبوار و هەژار و بێ خانە و لانەکان ئامادە دەکەم بە جەژنی رەمەزان و قوربانیشەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەمان ئەو خواردنانەی کە لە ماڵەوە بۆ جەژن حازر دەکرێن، لێی ناون و ئەمساڵ سفرەی بۆ نزیکەی 450 کەس رازاندووەتەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری