شاری راس لەفانی پیشەسازی لە قەتەڕ
"ئەمجارە خۆمان لەناوی دەبەین"
ترەمپ: ئەمریکا ئاگای لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی پارس نەبووە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دووپاتی کردەوە، ئەمریکا هیچ زانیارییەکی پێشوەختەی لەبارەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کێڵگەی گازی پارسی باشوور لە ئێران نەبووە و قەتەریش بە هیچ شێوەیەک دەستی لە هێرشەکەدا نەبووە.
لە وتارەکانی ئەمڕۆی پێنجشەممەیدا سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، “ئیسرائیل هێرشێکی خراپەکاری بۆ سەر دامەزراوەیەکی گەورە کە بە کێڵگەی گازی پارسی باشوور ناسراوە لە ئێران ئەنجامداوە، ئەمریکا هیچ زانیارییەکی پێشوەختەی لەسەر ئەم هێرشە نەبوو، قەتەریش بە هیچ شێوەیەک و شێوە و فۆرمێک بەشدار نەبووە و پێشتر هیچ زانیارییەکی لەو بارەیەوە نەبووە”.
وتیشی: بەداخەوە ئێران، بێ ئاگا لەو راستیانە یان هەر زانیارییەکی پەیوەست بە هێرشەکەی سەر پارسی باشوور، بە شێوەیەکی ناڕەوا و نادادپەروەرانە هێرشی کردە سەر بەشێک لە دامەزراوەی غازی سروشتی شلکراوی قەتەر.
سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی لە ئێران کرد و رایگەیاند، ئەوجارە هێرش بکەنە سەر قەتەڕ، ئەمریکا خۆی کێڵگەی گازی پارس لەناودەبات.
ئێران لە وەڵامی هێرشی سەر کێڵگەی گازی پارس، هێرشی کردە سەر زۆربەی ژێرخانی وزە لە وڵاتانی کەنداو و زیانی زۆری پێگەیاندن، بە تایبەتی لە قەتەڕ، سعودیە و کوێت.