بازاڕی سلێمانی بۆ هاتنی جەژن خرۆشاوە

خێزانێکی رۆژهەڵات بە خواردنە تایبەتەکەیان جەژن پیرۆز دەکەن

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

بەم شەوە بازاڕەکانی سلێمانی پێشوازی لە کڕیارانیان دەکەن بۆ ئامادەکردنی پێداویستییەکانی جەژن و ئەوانەی قسەیان بۆ 964 کردووە، کڕینی جلوبەرگی منداڵان و چەرەزات و شیرینی ئەوانەی بەم شەوە هێناوەتە ناو بازاڕەوە.

خێزانێکی رۆژهەڵاتیش کە ماوەی چەندین ساڵە لە سلێمانی دەژین دەیانەوێت ئەم جەژنە بە خواردنە تایبەتەکەیان پیرۆز بکەن کە “قورمە سەبزی”یە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن