دەنگی زیکر و دەف
تەکیە ئارامگای دەروێشان؛ شێخانی قادریی بە نموونە
964+
ژووری هەواڵ
دەروێشان و زیکری تەکییەکان، مێژوویەکی دانەبڕاوی هەیە لەگەڵ کورد و تەرقەتی سۆفیگەریی، ئەو دەنگ و زیگرانەی رووەو خودان و بانگهێشت کردنی پەیڕەوکارانە بۆ ئارامگەی دڵ و بیرکردنەوە لە فەرمایشتەکان، یەکێک لەو شێخ و تەریقەتانە، تەریقەتی قادرییە.
ئەم رێبازە دەگەرێتەوە بۆ شێخ عەبدولقادری گەیلانی، توێژەران بە کوردی دا دەنێن بەو پێیەی کە ناوچەی گەیلان دەکەوێتە باشووری دەریاچەی کاسپیەنەوە و لەم ناوچەییشدا کوردێکی زۆری لێ بووە و فراوان بووە، ئێستاش تەکیە و خانەقاکان دەروێشانی ئەو تەریقەتەی تێدا دەبینرێ.
بەڵام، یه‌كه‌م جوگرافیای سه‌رهه‌ڵدانی قادریی به‌غدایە لە خاكی عێراق و ئەم تەریقەتەش له‌سه‌ر تێكۆشان و جیهادی نه‌فس بنه‌ڕەته، به‌ڵام جیاواز له هه‌ندێك له رێبازه‌كانی تری عیرفان لای عه‌بدولقادر شه‌رعزانی و تێگەیشتن لە فیقهه له پێش ته‌سه‌وفه‌وه‌یه، له په‌نا جیهادی ئاشكرادا.
تەریقەتەکە، جیهادی په‌نهانی هه‌یه، شێخ عه‌بدولقادر ڕێسایه‌كی هه‌بووه كه خۆی دایڕشتبوو ”شه‌ریعه‌ت فێربه ئه‌وجا په‌ناگیریی و خەڵوەت بكه“، له په‌نا جیهادی نه‌فسیشدا هه‌ندێك چەمکیتری كردبووه بنه‌ڕە‌ت بۆ تەریقەتەکەی كه بریتین له: ته‌وه‌كول به خودا، ڕە‌وشتی جوان، سوپاسگوزاریی، ئارامگرتن، ڕە‌زامه‌ندی و له كۆتایشدا ڕاستگۆیی و درۆ نه‌كردن بەهیچ جۆرێک و لەژێر هیچ کاریگەرییەکدا.
ئه‌گه‌رچی تان و پۆی ته‌ریقه‌تی قادری له به‌غدا سه‌ری هه‌ڵداوه، به‌ڵام گومانه‌كانی كوردبوونی شێخی گەیلانی و زۆریی شوێنكه‌وته‌كانی له كوردستان بۆن و به‌رامه‌یه‌كی كوردانه‌ی به‌م ته‌ریقه‌ته به‌خشیوه. به‌پێی سه‌رچاوه مێژوییه‌كان هاتنی تەریقەتی قادریی بۆ کوردستان یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن ماڵباتی به‌رزنجه‌وه بووه كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر سه‌ید عیسا و سه‌ید موسای به‌رزنجی و له بنه‌ڕە‌تدا وه‌چه‌ی ئیمام موسای كازمن کە یەکێکە لە ئیمامە مەعسومەکانی شیعە و نەوەکانی عەلی کوڕی ئەبو تالیب.