"دوو بارەگامان کرانە ئامانج"

وەزارەتی پێشمەرگە: سێ پێشمەرگە بریندار بوون

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

​وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ چوارشەممە دوو بارەگای یەکەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی کرانە ئامانجی هێرشی درۆنی، کە لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا سێ پێشمەرگەی قارەمان برینداربوون.

وەزارەتەکە لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، “ئەم دەستدرێژییە نابەرپرسانەیە لە کاتێکدایە کە پێشتریش چەندین جار بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە رووبەڕووی بۆردومان بوونەتەوە، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانمان لەو پێشێلکارییانە ئاگادار کردووەتەوە”.

​هەروەها هاتووە، “بە توندی سەرکۆنەی ئەم کردەوە تیرۆریستیانە دەکەین و داوا لە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکەین بە ئەرکی یاسایی خۆی هەستێت و سنوورێک بۆ ئەم دەستدرێژییە ناوخۆییانە دابنێت و پێویستە هەنگاوی خێرا و بەپەلە بنرێت، بۆ رێگریکردن لەو گرووپە لەیاسا دەرچووانە بۆ دووبارە نەکردنەوەی ئەم کردەوانە، کە دەبنە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە.

هاوکات جگە لە هێرشەکانی ئەمڕۆ، شەوی رابردووش بە درۆن هێرش کرایەسەر فەرماندەیی هێزەکانی پێشمەرگە لە سلێمانی.

کوردستان نەوتی عێراق هەناردە دەکات و هێرشە درۆنییەکان ...

کوردستان نەوتی عێراق هەناردە دەکات و هێرشە درۆنییەکان زیادیان کرد