ئەنجومەنی پارێزگای دیالە و قایمقامیش نارازین

خانەقینییەکان گردبوونەوە و نایانەوێت کارەباکەیان بدرێتە کەرتی تایبەت

964+

میلاد جەلال – خانەقین

دانیشتوانی خانەقین خێمەیان ھەڵداوە و گردبونەتەوە دەڵێن، ناڕازین کارەبای قەزاکەیان بدرێتە کەرتی تایبەت و بکرێت بە ئەهلی.

محەمەد عاسی، یەکێکە لەو ھاوڵاتیانە بە 964ى وت، لەبەیانیەوە لەبەردەم فەرمانگەی کارەبای خانەقین خێمەیان ھەڵداوە، نایانەوێت کارەبای شارەکەیان بکرێت بە ئەھلی.

دەشڵێت “بڕیارەکە وەزارەتی کارەبای عێراق داویەتی، ئەنجومەنی پارێزگای دیالە و قایمقامی خانەقینیش رەتیانکردۆتەوە، بەڵام کۆمپانیاکە ھەر بەردەوامە لە کارکردنی خۆی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھەر بڕیارێک بێت لەسەر خانەقین تاقیدەکەنەوە و ئەوانیش ئەوە قبوڵ ناکەن  و دەڵێت “دەمانەوێت کارەبا لای حکومەت خۆی بمێنێتەوە، چونکە کەرتی تایبەت نرخەکەی گران دەکات”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

رزگاری پاڵپشتی خانەقینیەکانن و گردبوونەوە

رزگاری پاڵپشتی خانەقینیەکانن و گردبوونەوە