هەرێم هێشتا دیاری نەکردووە
حكومه‌تی عێراق شەش رۆژانی پشووی جه‌ژنی راگه‌یاند
964+
فەرهاد حەسەن
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە شه‌ش رۆژ بكرێته پشووی فه‌رمی.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا لە رۆژی چوارشەممەوە 18.3.2026 پشوی فەرمی دەستپێبکات تاوەکو رۆژی دووشەممە 23.3.2026 و رۆژی سێشەممەش دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه تاوەکو ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژانی پشوی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی دیاری نه‌كردووه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ یاخود سبه‌ینێ به‌فه‌رمی رۆژانی پشوو رابگه‌یه‌نێت.