لە سلێمانی پرسەی خامنەیی و هاوخەمی بۆ ئێران بەڕێوەچوو

نوێنەری کونسڵخانەی ئێران نازانێت سەرچاوەی هێرشەکانی سەر هەرێم لە کوێیە

964+

دیلان محەمەد –  سلێمانی

لە سلێمانی، پرسە بۆ خامنەیی و هاوخەمی بۆ ئێران بەڕێوەچوو و نوێنەری کونسڵخانەش دەڵێت، نازانن سەرچاوەی ئەو هێرشانە لە کوێوەیە کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان.

حەسەنپوور، نوێنەری کونسڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی بە 964 ی وت، خەڵکی هەرێمی کوردستان زۆر بە وەفان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمڕۆش بۆ پرسە و هاوخەمیی هەموو چین و توێژەکان سەردانیان کردوون.

لەبارەی ئەو هێرشە درۆنی و موشەکیانەش کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان، ئەوەی رەتکردەوە کە  بەو هێرشانە ئاگادار بن و  دەڵێت “بە راستگۆیی پێتان دەڵێم کە نازانم سەرچاوەی هێرشەکانی سەر هەرێم لە کوێیە”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

میدیای ئێران تەنیا دەستنووسێکی عەلی لاریجانی بڵاوکردە...

میدیای ئێران تەنیا دەستنووسێکی عەلی لاریجانی بڵاوکردەوە