دیمەنێکی بەهاریی دەڤەری شیلادزێ لە قەزای ئامێدی – وێنە؛ فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم
کەشناسی: سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکان ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، بەڵام بۆ سبەینێ ئاسمان دەکرێتەوە و پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە 17.3.2026، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور و ساماڵ. پلەکانی گەرماش کەمێک نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 15 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی چوارشەممە 18.3.2026، کەشناسی پێشبینی دەکات ئاسمان پەڵەهەور و ساماڵ بێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ 1 بۆ 2 پلە بەرز دەبنەوە و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت (5 بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا). مەودای بینینیش لە هەردوو رۆژەکەدا لە نێوان 8 بۆ 9 کیلۆمەتر دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بەم شێوەیە دەبن:
هەولێر: ئەمڕۆ 17، سبەی 19 پلە
سلێمانی: ئەمڕۆ 17، سبەی 18 پلە
دهۆک: ئەمڕۆ 16، سبەی 17 پلە
هەڵەبجە: ئەمڕۆ 18، سبەی 19 پلە
گەرمیان: ئەمڕۆ 19، سبەی 21 پلە
زاخۆ: ئەمڕۆ 14، سبەی 18 پلە
چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 18، سبەی 19 پلە
سۆران: ئەمڕۆ 15، سبەی 17 پلە
پیرمام: ئەمڕۆ 14، سبەی 16 پلە
حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 9، سبەی 10 پلە