"ئیسرائیل ئەدەب نەدراوە"

  قالیباف بۆ تڕەمپ: بە هێزی سەربازی ئاشتی دروست ناکرێت

964+

وریا فەتاح

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، هەڵوێستی وڵاتەکەی دەربارەی بەردەوامیی ململانێکان راگەیاند و جەختی کردەوە کە ئێران چیتر ناچێتە ناو کایەی دانوستانێکەوە کە هەڕەشەی لەسەر بێت.

قالیباف لە وتارێکدا ئاماژەی بەوە کرد،”ئێمە بەدوای گرژی و ئاڵۆزیدا ناگەڕێین، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە تەسلیم دەبین. دۆناڵد تڕەمپ دەبێت ئەوە بزانێت کە ناتوانێت لە سایەی بەکارهێنانی هەڵەی هێزدا، ئاشتی بەدی بهێنێت.”

سەبارەت بە ئیسرائیلیش، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وتی: “لە جەنگی 12 رۆژەدا، تەنها دوای پێداگری ئەوان و دوای دوایین تەقەکانمان بەرەو رووی قەوارەی زایۆنیست، ئاگربەستمان قبوڵ کرد، بەڵام ئێستا دەردەکەوێت کە ئەوان ئەدەب نەکراون.”

قالیباف جەختی لەوە کردەوە کە ئێران چیتر ئەو بازنە داخراوەی کە پێکهاتووە لە “جەنگ، ئاگربەست، دانوستان و دووبارە جەنگ” قبوڵ ناکات و پێویستە سەرەتا کاریگەریی هەڕەشەکان لاببرێت.

وتیشی: “ئێمە بەدوای جەنگدا ناگەڕێین، بەڵام بەرگرییەکی قارەمانانە دەکەین و وەڵامێکی توند دەدەینەوە.”

قالیباف گەشبینی خۆی نیشان دا بەوەی کە لەم جەنگەدا سەرکەوتوو دەبن و وتی: “بە ئیمان و کارامەیی خەڵک، دەتوانین سیستمێکی ئەمنی خۆماڵی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا جێگیر بکەین.”

قالیباف بۆ ترەمپ: تەسلیم نابین و تا کۆتایی دەجەنگین

قالیباف بۆ ترەمپ: تەسلیم نابین و تا کۆتایی دەجەنگین