"پردەکەی گەلی عەلی بەگ مەترسی رووخانی هەیە"

رێگای نێوان سۆران بۆ خەلیفان کەڵکی هاتوچۆی نییە

964+

ئاکام غەفوور – سۆران

ئەمشەو بەهۆی بارانی بەلێزمە و لافاوەوە رێگای نێوان سۆران بۆ خەلیفان کەڵکی هاتوچۆی نییە و تا بۆتان دەکرێ خۆ لەو رێگایە مەدەن.

رێگای گەلی عەلی بەگ و بە دیاریکراوی لە پردی دووەمی ناو گەلی کە بە پردی شەهید عادل مهاجیر ناسراوە، ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە و مەترسی رووخانی پردەکەش هەیە.

رەجەب زوبێر قایمقامی سۆران بۆ 964 وتی، “داوا لە شۆفێران دەکەین تا دەتوانن ئەم رێگایە بەکارنەهێنن و رێگاکە پڕ مەترسییە، رێگای بەدیلیش کە رێگای بێخاڵە، ئەویش سەلامەت نیە بەهۆی مەترسی هاتنە خوارەوەی تاشەبەرد”.

هەر لەوبارەیەوە رەوەند هاودیانی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، “بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوەکە و گەیشتن بە پردەکە، مەترسی رووخانی پردەکە هەیە و کەڵکی هاتوچۆی نییە، تیمەکانمان لەوێن، چەند ئۆتۆمبێلێک گیریان خواردووە و لە هەوڵی رزگارکردنی ئۆتۆمبێلەکانن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

گەلی عەلی بەگ چی بەسەر دێت و بۆ داخراوە؟

گەلی عەلی بەگ چی بەسەر دێت و بۆ داخراوە؟

بارانی باش باریوە و كەفاوەكەی گەلی عەلی بەگیش جێگەی مە...

بارانی باش باریوە و كەفاوەكەی گەلی عەلی بەگیش جێگەی مەترسی نییە