سواری بەلەمە بێ مەرجەکانی دەربەندیخان مەبن

964+

هونەر فارس – دەربەندیخان

بەهۆی نزیکبوونەوەی جەژنی نەورۆز، قایمقامی دەربەندیخان چەند مەرجێکی دەرکرد، لە نێویشیاندا قەدەغەکردنی بەلەمەکانی دەریاچەی دەربەندیخانە.

ئەمڕۆ 12.3.2023, لە کۆبوونەوەیەکدا، قایمقامی قەزای دەربەندیخان و لیژنە ئەمنیەکانی قەزاکە چەند رێکارێکیان بۆ سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان لە پشوەکاندا گرتەبەر.

به‌پێی مەرجەکانی قایمقامیەت، قەدەغەکردنی چەک و تەقەمەنی و رێگەنەدان بە ماتۆڕ و ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و قەدەغه‌کردنی ئەو بەلەمانەش کە لە دەریاچەی دەربەندیخاندا گەشت بەو هاوڵاتیانە دەکەن کە دەچن بۆ سەیران.

سلێمان محەمەد سەعید، قایمقامی قەزای دەربەندیخان، لەبارەی بڕیاری ڕێگریکردن لە گەشتکردنی هاوڵاتیان لە رێگەی بەلەمەکانەوە، به‌ 964ـى راگه‌یاند “دەربەندیخان هیچ بەلەمێکی گەشتیاری تێدا نیە، ئەو بەلەمانەش کە گەشتیار سواری دەبێت مەرجی سەلامەتیان نیە و بۆ ئەوەی رێگەش لە کارەسات بگرین ئەو بڕیارەمان داوە”.

جەختیشی کردەوە، هەر خاوه‌ن بەلەمێک لە پشوەکانی نەورۆزدا گەشتیار سواری بەلەمەکەی بکات دەست بەسەر بەلەمەکەیدا دەگرن.

به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، لە دەربەندیخان زیاتر لە 10 بەلەم لە دەریاچەکەدا هەن و لە کاتی بۆنەکاندا بە پارە گەشتى ناو ئاو بە هاوڵاتیان دەکەن.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن