لە بەغدا دەنگی تەقینەوە بیسترا و لە کەرکوکیش هێرش کرایە سەر حەشدی شەعبی – وێنە؛ ئەرشیف
زیانی هێرشەکان نەزانراوە
لە بەغدا دەنگی تەقینەوە بیسترا؛ لە کەرکوکیش هێرش کرایە سەر حەشدی شەعبی
964+
شۆڕش قادری
لە بەغدا دەنگی تەقینەوە بیسترا و لە باشووری کەرکوکیش هێرش کرایە بارەگایەکی حەشدی شەعبی.
کەمێک پێش ئێستا دەنگی چەند تەقینەوەیەک دانیشتووانی بەغدای راچڵەکاند، سەرچاوەیەکی ئەمنی پایتەخت بە بەشی عەرەبی 964ـی وتووە، بە درۆن هێرش کراوەتەسەر بارەگای پاڵپشتی دیپلۆماسی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا زیانەکانی ئەو هێرشە نەزانراوە و لێکۆڵێنەوە لەوبارەیەوە دەستیپێکردووە.
هاوکات چەند سەرچاوەیەکی عێراقی بە کەناڵی جەزیرەیان راگەیاندووە کە لە باشووری کەرکوک، بارەگای لیوای 16ـی حەشدی شەعبی کراوەتە ئامانج.