"لەکاتی خواردن وەرگرتن لەهۆش خۆی چووە"

کرێکارێک لەسەر شەقامی 100 مەتری هەولێر گیانی لەدەستدا

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لەسەر شەقامی 100 مەتری هەولێر کرێکارێک لەکاتی خواردن وەرگرتن لەهۆش خۆی چوو و گیانی لەدەستدا.

رووداوەکە لە نێوان شەقامی بەحرکە و قەزای عەنکاوە بووە کە رۆژانە ژمارەیەک کرێکار بۆ کار و پەیداکردنی پاروە نانێکی حەڵال لەوێ دەوەستن، عەبدولقادر زەمان هاوڕێ و هاوپیشەی ئەو کرێکارە بە 964ـی وت، “ئۆتۆمبێلێک هاتووە بۆ ئەوەی نان و خواردنیان پێ بدات، لە سەرەی وەرگرتنی خواردنەکە لەهۆش خۆی چووە و کەوتووە، هەرچی هەوڵیان داوە، نەیانتوانیوە هیچی بۆ بکەن و گیانی لەدەستداوە”.

کیفاح حەسەن وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە 964ـی وت، کرێکارەکە خەڵکی شەنگالە و بەقسەی کەسوکاری نەخۆشی هەبووە، دوای گیانلەدەستدانی تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی هەولێر و دوای توێکاری رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ژنە کرێکارێکی دووگیان لە کاتی کاردا گیانی سپارد

ژنە کرێکارێکی دووگیان لە کاتی کاردا گیانی سپارد

تەرمى دوو کرێکارەکە دەرهێندران؛ کارگەى قیرەکەى رێگاى ...

تەرمى دوو کرێکارەکە دەرهێندران؛ کارگەى قیرەکەى رێگاى گوێر