گەشتیاریش
ئاڵوگۆڕى بازرگانى لە دەروازەى حاجى ئۆمەران دەستیپێکردەوە
964+
ئاکام غەفور- سۆران
دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران دوای دوو هەفتە لە سستی و داخران، دەرگاکانی بە رووی بازرگانان و گەشتیاراندا واڵا کردەوە، بەڵام هێشتا شوێنەواری پەککەوتنی پێوە دیارە.
ئەمڕۆ جوڵەی بازرگانی لە دەروازەکە دەستی پێکردووەتەوە و نزیکەی 100 بارهەڵگر پەڕیونەتەوە بۆ دیوی ئێران، هەرچەندە ئەم رێژەیە بەراورد بە رۆژانی ئاسایی کە 230 بارهەڵگر بووە، بە رێژەی نیوە کەمی کردووە.
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە دەروازەکە جەختی کردەوە کە هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی ئاسایی بووەتەوە و هاووڵاتیان دەتوانن بۆ کارە پێویستەکانیان رێگەکە بەکاربهێنن. سەرەڕای ئەم دەستپێکردنەوەیە، شۆفێران باس لەوە دەکەن کە جوڵەکە هێشتا سنووردارە و نەگەیشتووەتەوە ئاستی جارانی، ئەمەش رەنگدانەوەی ئەو جەنگەیە کە باڵى بەسەر ناوچەکەدا کێشاوە.
پێداچوونەوە؛ وریا فەتاح