لە فڕۆکەیەک کەوتبوونە خوارەوە
ئەمریکا ناسنامەی شەش سه‌ربازەکەی ئاشكرا ده‌كات کە له عێراق گیانیان له‌ده‌ستدا
964+
فەرهاد حەسەن
وەزارەتی جه‌نگی ئەمریکا ناسنامەی ئەو شەش کارمەندەی هێزی ئاسمانی بڵاوکردەوە، کە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سوتەمەنی له ئاسمانی خاکی عێراق گیانیان لەدەستدا.
وەزارەتی جه‌نگی ئەمریکا له به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌باره‌ی هۆكاری كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی سوته‌مه‌نی له ئاسمانی عێراق، باسی له‌وه‌كردوه، وروداوەکە له‌كاتی پێدانی سوته‌مه‌نی بووه به فڕۆكه‌یه‌كی دیكه له ئاسمانی رۆژئاوای عێراق و به‌هۆیه‌وه فڕۆكه‌كه كه‌وتوه‌ته خواره‌وه و لەئێستاشدا بابه‌ته‌كه لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هەر شەش كارمه‌نده‌كه‌ی فڕۆكه‌كه ئەندامی تیمی فڕۆکەیەکی جۆری (KC-135)ی تایبەت بە پێدانی سوتەمەنی بون كه پێكهاتون له:
جۆن کلینەر تەمەن 33 ساڵان كه خەڵکی ئۆبۆرنه، ئەلابامایه و كارمه‌ندی هێزی ئاسمانییه.
تایلەر سیمۆنس-ی ته‌مه‌ن 28 ساڵانه و خەڵکی کۆڵۆمبۆس، ئۆهایۆ كارمه‌ندی پاسەوانی نیشتمانیی ئاسمانی.
ئاریانا ساڤینۆ-ی ته‌مه‌ن 31 ساڵان و خەڵکی واشنتن و كارمه‌ندی هێزی ئاسمانییه.
ئاشڵی پرویت-ی ته‌مه‌ن 34 ساڵان: خه‌ڵكی ناوچه‌ی باردستاون، کێنتەکییه و كارمه‌ندی هێزی ئاسمانییه.
سێت کۆڤال-ی ته‌مه‌نی 38 ساڵان كه خه‌ڵكی مۆریسڤیل، ئیندیانا كارمه‌ندی پاسەوانی نیشتمانیی ئاسمانییه.
کێرتس ئانگستی ته‌مه‌ن 30 ساڵان و خەڵکی ویلمینگتن، ئۆهایۆ كارمه‌ندی پاسەوانی نیشتمانیی ئاسمانییه.
وه‌زاره‌تی جه‌نگی ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، تاوه‌كو ئێستا لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه ده‌كرێت.
هاوكات گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق كه به (به‌ره‌ی مقاوه‌مه) ناوده‌برێت، رایگه‌یاند، ئەوان فڕۆکەکەیان خستوەتە خوارەوە و فڕۆکەیەکی دیکەش لە دەستیان هەڵاتوە.
كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه جه‌نگییه‌ی ئه‌مریكا چواره‌مین فڕۆكه‌یه كه له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی ئێران ده‌ستپێكردوه كه‌وتوه‌ته خواره‌وه، پێشتریش سێ فڕۆكه‌ی جه‌نگی له ئاسمانی كوه‌یت خرانه خواره‌وه.