هەڵدانى موشەکى بالیستی
سووپا هۆشدارى دەدات
موشەکێکى بالیستیکی ئێرانى بەرەو ئیسرائیل لە رێیە
964+
وریا فەتاح
سوپای ئیسرائیل (IDF) کەمێک لەمەوبەر رایگەیاند، کە سیستەمەکانی بەرگری، هەڵدانی موشەکێکی بالیستیکییان لە ناوخۆی خاکى ئێرانەوە بەرەو ئیسرائیل دەستنیشان کردووە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی سوپا، پێشبینی دەکرێت لە چەند خولەکی داهاتوودا زەنگی مەترسی و ئاگادارکردنەوە لە ناوچەکانی باکووری ئیسرائیل لێ بدرێت و داوا لە دانیشتووان دەکرێت بچنە پەناگەکانەوە.
ئەم هێرشە نوێیە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە لە لێواری تەقینەوەیەکی گەورەی سەربازی دایە و موشەک و درۆن وڵاتانى ناوچەکەى گرتووەتەوە.