"جگە لە باران و تەزرە مەترسی لافاویش هەیە"

هەوری سۆپەرسێل روو لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

964+

فەرهاد حەسەن

ئاراس جەبار ئەحمەد شارەزای کەشناسی دەڵێت، هەوری سۆپەرسێل روو لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و دەشڵێت جگە لە باران و تەزرە مەترسی لافاویش هەیە.

ئەو ناوچانەی هەورەکە روویان تێداکات بریتین لە، سنوری قەزای مەخمور، بەردەرەش، ئاکرێ، کۆیە، سەنتەری پارێزگای موسڵ و هەولێر و سەرجەم ناوچەکانی دەوروبەری.

ئاراس دەڵێت “سبەی یەکشەمە لەنێوان کاتەکانی نیوەرۆ بۆ شەو کە کاتی گەشەکردنی هەورە سۆپەرسێلەکانە و ئەم ناوچانەش بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لەنەخشەکان هەیە زۆر زیاتر لەهەموو ناوچەکانی دیکە پێویستە ئاگاداربن زیاتر تیشک دەخرێتە سەری کە باران و تەرزەی زۆر بەهێز ببارێت و مەترسی دروستبوونی لافاوی گەورە لە ئارادایە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم حاڵەتەی سبەینێ زۆر بەهێزە و هەموو ئەگەرێکی نەخوازراوی لێچاوەروان دەکرێت، چونکە ئەمە بارانی زستانە نیە واتا ئەگەر بینیت ئاسمان ساماڵە و ئیتر وابزانی دۆخەکە ئارامە و لەسەر نەخشەکان ماوەیەکی درێژ بە چەند کاتژمێر باران هەیە، بەڵام ئەمە زۆر کات وانابێت هەموو ئەوبڕە بارانە لەکەمتر لەکاتژمێرێک دەبارێت و دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە .

ئەوەشی روونکردووەتەوە، سبەی مەرج نیە بارانێک ببارێ بۆ ماوەیەکی درێژخایان چونکە حاڵەتی ناجێگیری کەشە و رووداوەکان زۆر خێراترن پێشبینیەکان زۆربەی هەڵە دەبێت لەدیاریکردنی کات و ماوەی دابارین و برەکەشی و شوێنەکانیش تەنیا ئەوەی گرنگە بزانن سبەی کەشوهەوای ناوچەکە زۆر ناجێگیرە.