"من قبوڵى ناکەم"

ترەمپ: ئێران داواى رێککەوتنمان لێدەکات

964+

وریا فەتاح

دۆناڵد ترەمپ لە زنجیرەیەک پەیامدا کە لە شەوی رابردوو و بەیانیی ئەمڕۆدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “تروس سۆشیاڵ” (Truth Social) بڵاویکردوونەتەوە، هێرشێکی توند دەکاتە سەر ئێران و میدیاکان و رایدەگەیەنێت کە ئێران بەتەواوی تێکشکاوە و خەونەکانیشی بۆ کۆنترۆڵکردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگۆڕ نراون.

بەیانیی ئەمڕۆ، ترەمپ لە نوێترین پەیامیدا لەبارەی شەڕی ئێرانەوە نووسیویەتی: “ئێران بەتەواوی تێکشکاوە و دەیەوێت رێککەوتن بکات، بەڵام ئەو رێککەوتنە نییە کە من قبوڵی بکەم.”

هەر لە هەمان پەیامدا، ناوبراو رەخنەی توندی ئاراستەی میدیاکان کردووە و رایگەیاندووە: “میدیا درۆزنەکان حەزیان لێ نییە باس لەوە بکەن کە سوپای ئەمریکا چەندە بە سەرکەوتوویی دژی ئێران شەڕی کردووە.”

ئەمە لە کاتێکدایە کە هەر شەوی رابردوو، ترەمپ لە پەیامێکی دیکەدا سەبارەت بە هەمان پرس ئاماژەی بەوە کردبوو: “ئێران پلانی ئەوەی هەبوو دەست بەسەر تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگرێت و ئیسرائیل بەتەواوی لەناو ببات؛ بەڵام ئێستا ئەو پلانانە، هاوشێوەی خودی ئێران، مردوون.”

عەلی لاریجانی لەناو خۆپیشاندەرانی تارانەوە پەیامێکی ت...

عەلی لاریجانی لەناو خۆپیشاندەرانی تارانەوە پەیامێکی توند ئاراستەی ترەمپ و نەتانیاهۆ دەکات