نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا - وێنە: ماڵپەڕی حکومەتی هەرێم
سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی فەڕەنسا بە تەلەفۆن قسەیان کرد
“بەرپرسیاريهتی حکومەتی عێراقە سنوورێک بۆ گروپە لەیاسادەرچووەکان دابنێت”
964+
شۆڕش قادری
نێچێرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم داوا لە حکومەتی عێراق دەکات سنوورێک بۆ گروپە لەیاسادەرچووەکان دابنێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و ئیمانوئێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە و سەرۆکی هەرێم سەرەخۆشیی خۆی و گەلی کوردستانی گەیاندووەتە ماکرۆن بۆ کوژرانی ئەو پلەدارە فەرەنسییەی لە هێرشەکەی شەوی رابردووی مەخمووردا گیانی لەدەستدا.
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە کە بەرپرسیاريهتیی حکوومەتی عێراقە سنوورێک بۆ گرووپە لەیاسادەرچووەکان دابنێت، هەروەها جەختی لە چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ و چارەسەری ئاشتیانەی کێشەکانی ناوچەکە کردووەتەوە.
لەلای خۆیەوە ماکرۆن سوپاسی پەیوەندییەکەی کردووە و بەڵێنی بەردەوامیی پاڵپشتییەکانی فەڕەنسای بۆ هەرێم و عێراق دووپات کردووەتەوە.