لە دەڤەری شارباژێر
سروشتە جوانەکەی گۆمەقازان بە زبڵ و خاشاک شێوێنراوە
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
دەمەو بەهارە و وردە وردە گەشت و سەیرانی هاوڵاتیان بۆ ناو سروشت و ژینگە دەستپێدەکاتەوە، سروشت بەهەموو شێوەیەک و بەدیمەنە جوانەکانی پێشوازی لە هاوڵاتیان دەکات، بەڵام ئەوان قەدری نازانن و بە پیس و پۆخڵی جێیدەهێڵن.
یەکێک لە سروشتە جوانەکانی کوردستان، سروشتی شارباژێر و چەمی گۆمەقازانە لەو دەڤەرە، کە هەر لە ئێستاوە شێوێنراوە و هەرچی زبڵ و خاشاک هەیە لە قەراغ چەمەکە جێهێڵراوە.
پێداچووەنەوە؛ شۆڕش قادری