"بێبەزەییانە لێیان دەدەین"
وەزیرى جەنگى ئەمریگا: موچتەبا ناوێرێت بە ڤیدیۆ قسە بکات
964+
وریا فەتاح
وەزیرى جەنگى ئەمریکا و سەرۆک ئەرکانى ئەمریکا کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانىان ئەنجامدا و باسى دواین پێشهات و گۆرانکارییەکانى شەڕەکەیان کرد و دەڵێن: بەرەوپێشەوە دەچین و بێ بەزەییانە لێیان دەدەین.
پوختەى قسەکانى وەزیرى جەنگى ئەمریکا:
- گورزى گەورەمان لە ئێران داوە.
- هێزى دەرییمان لەناو بردوون.
- ئاسمانى ئێرانمان دەستبەسەرداگرتووە.
- بە شێوەیەکى بێ وێنە لێیان دەدەین و بەردەوام دەبین.
- موچتەبا خامنەیى ناوێرێت بە ڤیدیۆ قسە بکات
- رێبەرى نوێ ترسنۆرکە.
- ئەوان دەترسن و ئێمەش “بێبەزەییانە” لێیان دەدەین.
پوخەى لێدوانەکانى سەرۆک ئەرکانى ئەمریکا:
- ئەمڕۆ رۆژێکى سەخت دەبێت بۆیان
- زیاتر لە 3000 ئامانجمان پێکاوە
- تاواناى ئەوان یەکجار کەمبووەتەوە
- هێزى دەریایى ئێران بێ کاریگەرە
- لە هەموو لایەکەوە هێرشمان کردووە
- بەرهەمهێنانى موشەکى ئێرانمان لەناو برد.