زەنگەکە لێیدا

ئێران هێرشێکى نوێى موشەکى بۆسەر ئیسرائیل دەستیپێکرد

964+

وریا فەتاح

نوێترین هێرشی موشەکیی بالیستیکی ئێران بۆ سەر خاکی ئیسرائیل ئەنجامدرا، کە ئەمە سێیەم هێرشی لەو شێوەیەیە لە دوای نیوەشەوی رابردووەوە تاوەکو ئێستا.

بەپێى هەواڵى میدیا ئیسرائیلییەکان، موشەکێک ئاراستەی شاری ئیلات کراوە لە ئەوپەڕی باشووری ئیسرائیلە، بەو هۆیەشەوە زەنگی مەترسی لە شارەکەدا لێدراوە.

لەبارەى زیانەکانەوە میدیاکانى ئەو وڵاتە دەڵێن: بەپێی هەڵسەنگاندنە سەربازییە سەرەتاییەکان، هیچ برینداربوونێک تۆمار نەکراوە.

سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەگەری زۆرە موشەکەکە پێش پێکانی ئامانجەکەی تێکشکێندرابێت.

هەرچى ئاژانسى هەواڵى تەسنیمى ئێرانە هەمان زانیارى پشتڕاستکردووەتەوە و دەڵێت: لە سەرجەم ئەو ناوچانەی کراونەتە ئامانج زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراوە و دۆخی نائاسایی راگەیەندراوە.

ئاماژەى بەوەشکردووە کە سوپای ئیسرائیل بانگەشەى ئەوە دەکات کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی خەریکی بەرپەرچدانەوە و تێکشکاندنی موشەکەکانە لە ئاسماندا.

سوپاى ئیسرائیل بۆ هاوڵاتیانی: بچنە پەناگەکان هێرشى موش...

سوپاى ئیسرائیل بۆ هاوڵاتیانی: بچنە پەناگەکان هێرشى موشەکى دەستیپێکرد