108ـى عەنکاوە

لە هەولێر درۆنێک لە ئاسمان تێکشکێندرا

964+
وریا فەتاح

کەمێک لەمەوبەر، درۆنێکى خۆکوژ لە ئاسمانى هەولێر تەقێندرایەوە و بەهۆیەوە کەسێک بریندار بووە.

بەپێى ئەو ڤیدیۆیانەى بۆ 964 نێردراون، درۆنەکە لە ئاسمانى 108ـى عەنکاوا تەقێندراوەتەوە و چەند پارچەیەک کەوتوونەتە سەر زەوى.

یەکێک لە شایەدحاڵەکان کە ڤیدیۆى ساتى رووداوەکەى بۆ 964 ناردووە، بەهۆى بەربوونەوەى پارچەکان کەسێک بە سووکى بریندار بووە.

دەنگی تەقینەوە و ئاگری گەورە لە پاڵاوگەكانی سووتەمەنی ...

دەنگی تەقینەوە و ئاگری گەورە لە پاڵاوگەكانی سووتەمەنی لە نزیک هەولێر هەیە