ئەو داواکارییە چى بوو رەتى کردەوە

بەهۆی لەکارکەوتنی هەردوو گورچیلەی؛ ساڵح موسلیم لە هەولێر کۆچی دوایی کرد

964+
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، ساڵح موسلیم، سیاسەتمەداری دیار و کاریگەری رۆژئاوای کوردستان، بەهۆی لەکارکەوتنی هەردوو گورچیلەی لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.

ماوەی حەوت رۆژ بوو ساڵح موسلیم بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێر خەوێندرابوو و لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدا بوو، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ 11.3.2026 بە یەکجاری ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

رەشا حەبەش، کە یەکێکە لە کەسوکاری ساڵح موسلیم، بە 964ـی راگەیاند، “پێمان وتووە گورچیلەی کەسێکی ترت بۆ دابنێین و نەشتەرگەریت بۆ بکەین، بەڵام پێی وتووین؛ نامەوێت ژیانی کەسێکی تر نارەحەت بکەم تاوەکو بۆخۆم بژیم”.
ساڵح موسلیم لە ساڵی 1951 لەدایکبووە، ساڵانێکی زۆر هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە) بوو، وەک یەکێک لە کاریگەرترین و دیارترین کەسایەتییە سیاسییەکانی رۆژئاوای کوردستان دەناسرێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ساڵح موسلیم کۆچى دوایى کرد

ساڵح موسلیم کۆچى دوایى کرد