چەند داواکارییەکیان هەیە

لە سبەینێوە کەمئەندامانی سەنگەر لە سلێمانی ماندەگرن

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

بەشێک لە کەمئەندامانی سەنگەر لە سلێمانی ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی لە سبەینێوە دەست بە مانگرتن بکەن تاوەکو ئەوکاتەی داواکارییەکانیان لەلایەن حکومەتەوە جێبەجێ دەکرێت.

بەرهەم نوری، نوێنەری کەمئەندامانی سەنگەر بە 964 ی وت لە سبەینێوە لە سەکۆی ئازادی لە پاڕکی ئازادی سلێمانی دەست بە مانگرتن دەکەن و ناگەڕێنەوە بۆ ناو ماڵەکانیان.

وتیشی “داواکارییەکانمان بریتییە لە گەڕاندنەوە و وەرگرتنەوەی موچە و شایستە داراییەکانمان”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن