هەواڵەکان

جەنگ و بەرزبوونەوەی دۆلار بازاڕی سست کردووە

+964

ژووری هەواڵ

شەڕ و هێرشی درۆنەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان، بووەتە زنجیرەیەکی رۆژانە و خەریکە هاوڵاتیان لەگەڵیشی رادێن، بەڵام مەترسیداریشە، ئەوەتا جارێکی دیکە ئەمڕۆ بە درۆن هێرش کرایەوە سەر زڕگوێزەڵە لە پارێزگای سلێمانی، بەهۆیەو کەسێک گیانی لەدەستداوە و برینداریش هەیە.

جارێکی دیکە بە درۆن هێرش کرایەوە سەر زڕگوێزەڵە

جارێکی دیکە بە درۆن هێرش کرایەوە سەر زڕگوێزەڵە

کاسبکارانی بازاڕی هەولێر، کۆکن لەسەر ئەوەی، ئەو جەنگەی ئێستا لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران لەئارادایە، کاریگەرییەکی خراپی کردووەتە سەر بازاڕ و کاسبکاران.

جەنگ چ کاریگەرییەکی لەسەر بازاڕ هەبووە؟

جەنگ چ کاریگەرییەکی لەسەر بازاڕ هەبووە؟

خەڵک ترسیان لە گرانبوونی نرخی غازی ماڵان هەیە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی کوردستان بۆ رێگەگرتن لە گرانبوونی غاز، بڕیاری دا مانگانە هەر ماڵێک دوو بوتڵ غازی پێدەدرێت، ئەویش بە رێگەی کارتی ئەلکترۆنی.

"هەر ماڵێک مانگانە دوو بوتڵ غاز بەکارتی ئەلکترۆنی وەردەگرێت"

بابەتی گرانبوونی نان لە سلێمانی یەکلابووەوە و ئەمڕۆ نوێنەری نانەواخانەکانی سلێمانی چوونە قایمقامیەتی سلێمانی و رێککەوتن، کە لەم دۆخەدا نان گران نەبێت.

نوێنەری نانەواخانەکانی سلێمانی و قایمقام رێککەوتن

نوێنەری نانەواخانەکانی سلێمانی و قایمقام رێککەوتن