نەوت زیاتر دابەزی و بەرەو دۆخی جارانی هەنگاو دەنێت
لەبن 87 دۆلارە
نەوت زیاتر دابەزی و بەرەو دۆخی جارانی هەنگاو دەنێت
964+
شۆڕش قادری
نرخی نەوت زیاتر دابەزی و بەرەو دۆخی جارانی هەنگاو دەنێت، ئەمڕۆ هەر بەرمیلێک لە خوار 87 دۆلارەوە مامەڵەی پێودەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 11.3.2026 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، بە 86 دۆلار و 93 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە ئێوارەی دوێنێ نرخەکەی 0.99٪ دابەزیوە.
هەروەها یەک بەرمیل نەوتی تەکساس بە 83 دۆلار و 21 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی 0.29٪ دابەزیوە.
ئەم داڕمانەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت کە لە چەند رۆژی رابردوودا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەمزووانە شەڕەکەیان لەگەڵ ئێران کۆتایی دێت، شەوی رابردووش وتی، رێگە نادەن ئێران گەرووی هۆرمز مینڕێژ بکات و بەتەواوەتی دایبخات، شارەزایانی ئابووریش پێیانوایە، شەڕەکە بوەستێ، زیاتریش دادەبەزێت.