هەڵوێستى ترەمپ نادیارە

وەزیرانی ئیسرائیل پێشبینی دەکەن رووخانی رژێمی ئێران ساڵێکی پێ بچێت

964+

وریا فەتاح

کەناڵی گشتیی “کان”ی ئیسرائیلی، لە زاری چەند وەزیرێک کە بەشداری کۆبوونەوەیەکی ئەمنییان کردووە، بڵاویکردەوە، رووخانی رژێمی ئێران رەنگە تا ساڵێکی تریش بخایەنێت، تەنانەت ئەگەر هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە زووتریش کۆتایی بێت.

وەزیرەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە دوای کۆتاییهاتنی هێرشە سەربازییەکان، “ئەرکەکە دەکەوێتە سەر شانی گەلی ئێران” بۆ گۆڕینی سیستەمەکە.

بەرپرسە ئەمنییەکانى ئیسرائیل دەڵێن: تەمومژێکی زۆر لەسەر ماوەی هێرشەکان هەیە، چونکە خوێندنەوە بۆ نیەت و پلانەکانی دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کارێکی قورسە.

بەرپرسان پێیان وایە هێشتا کاتەکە بۆ هاتنەسەرشەقامى خەڵکی ئێران بۆ سەر شەقامەکان پێنەگەیشتووە، پێشبینیش دەکرێت هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا لە هەفتەی داهاتووشدا بەردەوام بن.

کەناڵی 13ی ئیسرائیلیش بڵاویکردەوە، ئیسرائیل هیچ ئاماژەیەکی لە تڕەمپەوە پێنەگەیشتووە کەی شەڕەکە تەواو دەبێت، بۆیە ستراتیژی ئێستای ئیسرائیل بریتییە لە بەردەوامبوونی پەستانی سەربازی تا ئەو کاتەی گەلی ئێران دژی دەسەڵاتدارەکانیان راپەڕین دەکەن.

ئایا ترەمپ لە پڕ شەڕ رادەگرێت، ئەی وڵاتانی دیکە چۆن بەش...

ئایا ترەمپ لە پڕ شەڕ رادەگرێت، ئەی وڵاتانی دیکە چۆن بەشدار دەبن؟