بێ زیان بوو

بە درۆن هێرش کرایەسەر هەولێر

964+

ژووری هەواڵ

ئەمشەو و کەمێک پێش ئێستا درۆنێک ئاراستەی هەولێر کرا و لە نزیک پڕۆژەی نیشتەجێی ماس سیتی کەوتووەتە خوارەوە.

بە گوێرەی زانیاریی پەیامنێری 964 لە هەولێر، درۆنەکە لە بەرامبەر ماس سیتی کەوتووەتە خوارەوە لەسەر رێگەی هەولێر پیرمام.

ڤیدیۆی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە لە کامێرای چاودێریی تۆمار کراوە و دەردەکەوێت کە زیانی بەدواوە نییە.

زانیاری دێت…