دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران. وێنە: لاپەڕەی دەروازەی حاجی ئۆمەران لە فەیسبوک
ئەمڕۆ دووشەممە
لە حاجی ئۆمەران نە جوڵەی گەشتیاری هەیە نە بازرگانی
964+
ئاکام غەفور – سۆران
ئەمڕۆ دووشەممە، دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران هەر بە تەواوی داخراوە و هیج جوڵەیەکی تێدا ناکرێت.
لە سەرەتای شەڕی ئێران و ئەمریکا و ئیسڕائیل، جوڵەی بازرگانی لە دەروازەکە راگیرا و هاتوچۆی گەشتیاریش سنوردار بوو، بەڵام ئێستاش ئەویش بە تەواوی داخراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 9.3.2026، ئەحمەد بارزان عەلیکۆ، قایمقامی چۆمان، بە 964ـی وت، دەروازەی حاجی ئۆمەران بە تەواوی داخراوە و هیچ هاتوچۆیەکی بازرگانی و گشتیاری تێدا ناکرێت.
وتیشی، لە سەرەتا تەنیا، جولەکەی بازرگانی وەستا بوو، هاوڵاتیانی ئێرانی دەیتوانی لە دەروازەکە بگەڕێنەوە ئێران و بۆ هاوڵاتی عێراقیش بە پێچەوانە دەینتوانی بگەڕێنەوە خاکی کوردستان و عێراق، بەڵام ئێستا ئەوەش نەماوە کەس ناتوانێت هاتوچۆ بە دەروازەکەدا بکات.
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە و تاکە دەروازەی سنوری پارێزگای هەولێرە لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا