سه‌كۆیه‌كی هه‌ڵدانی مووشه‌ک و درۆن له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین دۆزرایه‌وه
له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین
سه‌كۆیه‌كی هه‌ڵدانی مووشه‌ک و درۆن دۆزرایه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عێراق ئه‌م ئێواره‌یه به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاند، سه‌كۆیه‌كی هه‌ڵدانی مووشه‌ک و درۆنی خۆكۆژ له رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له ناوه‌ڕاستی عێراق دۆزرایه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، سه‌كۆیه‌كه به مه‌به‌ستی ئاراسته‌كردنی مووشه‌ک و درۆن بۆ ناوچه گرنگه‌كان ئاماده‌كرابوو.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه باسی ئه‌وه‌ی كرد، هێزه ئه‌منییه‌كان له هه‌واڵگری و سوپا، توانیویانه سه‌كۆیه‌كه بدۆزنه‌وه و بۆ ئه‌وه ئاماده‌كرابوو چه‌ند ئامانجێكی گرنگ له پارێزگاكه بكاته ئامانج.
له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی ئه‌مریكا و ئیسرائیل و ئێران ده‌ستیپێكردووه، تا ئێستا به گوێره‌ی راپۆرتی رێكخراوی CPTی ئه‌مریكی، 196 هێرش كراوه‌ته‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، له ئه‌نجامدا 4 كوژراو و 19 بریندار هه‌ن، به‌شێكی ئه‌و هێرشانه‌ش له لایه‌ن ئه‌و گرووپانه‌وه خاوه‌نداریه‌تی كراوه، كه له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقن، به تایبه‌تی له سنووره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.