گەرووی هورمز
رۆژنامه‌ی گاردیان:
نرخی به‌رمیلێک نه‌وت له 100 دۆلار تێده‌په‌ڕێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەگەر چارەسەرێک بۆ دۆخی دابینکردنی نەوتی خاو لە رێگەی گەرووی هورمزەوە نەدۆزرێتەوە، ئەگەری هەیە لە ماوەی چەند رۆژێکدا نرخی بەرمیلێک نەوت لە 100 دۆلار تێپەڕێنێت.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، کۆمپانیای گۆڵدمان ساکس هۆشداریدا لەوەی نرخی نەوتی جیهانی لە ماوەی چەند رۆژێکدا بۆ هەر بەرمیلێک 100 دۆلار تێدەپەڕێنێت و تا کۆتایی ئەم مانگە بگاتە 150 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، ئەگەر چارەسەرێک بۆ راگرتنی رۆیشتنی نەوتی خاو لە گەرووی هورمزەوە نەدۆزرێتەوە.
سه‌رچاوه‌كه روونی کردەوە کە هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی ئەم رێڕەوه بازرگانییە گرنگەوە کە گەورەترین بەرهەمهێنەرانی نەوتی جیهان بە کڕیارانی بازاڕی جیهانییەوە دەبەستێتەوە به‌یه‌كه‌وه، زۆر دابه‌زیوه، زیاتر لەوەی کە بانکی وەبەرهێنانی ئەمریکی لە سەرەتای شه‌ڕه‌كه پێشبینیی دەکرد، كه زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه شه‌ڕ ده‌ستیپێكردووه.
گۆڵدمان ساکس پێشبینیی كردبوو كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی خام له رێگه‌ی گه‌رووی هورمزه‌وه بۆ 15% دابه‌زێت به‌راورد به ئاستی سروشتیی هه‌نارده‌كردن، به‌ڵام گه‌مارۆی ئێران به‌سه‌ر كه‌شتییه بارهه‌ڵگره‌كانی نه‌وت، وایكردووه ته‌نیا 10%ی كه‌شتییه‌كان بتوانن به رێڕه‌وه‌كه‌دا تێپه‌ڕن.
راگه‌یاندراوی دامه‌زراوه‌كه ده‌ڵێت، به پشتبه‌ستن به داتای نوێ و پێشهاته‌كان و قه‌باره‌ی ئه‌و شۆكه‌ی دروست بووه، پێشبینیی ده‌كه‌ین هه‌فته‌ی داهاتوو نرخی به‌رمیلێك نه‌وت 100 دۆلار تێپه‌ڕێنێت، ئه‌گه‌ر هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كه نه‌بێت.