زیانی گیانی نەبوو

لەناو سەنتەری چۆمان درۆنێک کەوتەخوار

964+

ئاکام غەفوور – سۆران

لەناو سەنتەری قەزای چۆمان درۆنێک کەوتەخوار و زیانی ماددی لێکەوتەوە.

ئەحمەد بارزان عەلیکۆ قایمقامی قەزای چۆمان بە 964ـی وت، “لە سەنتەری چۆمان و لە گەڕەکی بەری کۆسرەتان، درۆنێک کەوتووەتە خوارەوە بەڵام زیانی گیانی نەبووە”.

“هێزە ئەمنییەکان و تیمەکانی پشکنێن چوونەتە شوێنەکە و لە پارچەکان و ماتۆڕە دوو پستنەکەی دیارە کە درۆن بووە”، ئەحمەد بارزان وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، کەوتنەخوارەوە ئەو درۆنە زیانی بە چەند خانوویەک و تۆڕی ئاوی گەڕەکەکە و ئۆتۆمبێلێکیش گەیاندووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ئه‌مڕۆ و سبه‌ى درۆنێك به‌سه‌ر چۆماندا ده‌سوڕێته‌وه...

ئه‌مڕۆ و سبه‌ى درۆنێك به‌سه‌ر چۆماندا ده‌سوڕێته‌وه‌ مه‌ترسن