ماوەی 48کاتژمێریان بۆ داناون

قەسابەکانی خورماتوو دەڵێن بەزۆرەملێ دەمانگوازنەوە و شوێنەکانمان دەڕوخێنن

964+
سیروان خورشید – خورماتوو

قەسابەکانی قەزای خورماتوو لە دژی گواستنەوەی شوێنەکەیان گردبوونەوە و دەڵێن بە زۆرەملێ دەمانگوازنەوە و شوێنەکانیشیان دەڕوخێنن.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە شارەوانی و هێزێکی پۆلیسی قەزاکە چونەتە سەر مەیدانی ئاژەڵانی قەزاکە و ماوەی 48کاتژمێریان بۆ داناون دەبێت ئەو شوێنە چۆڵ بکەن و بەشێکی زۆری مەیدانەکەشیان بەشۆفڵ روخاندووە.

بیستون کەریم یەکێک لە قەسابەکانە بە 964 ی وت، ئەو شوێنەی بۆیان دیاریکردووین زۆر دوورە و ناتوانین رۆژکانە مەڕو ماڵاتەکانمان بگوازینەوە.

دەشڵێت “هەندێک لە شوێنەکانیان رووخاندووە و دەیانەوێت هەموو شوێنەکانمان بڕوخێنن”.

نوری عەبدوڵاش قەسابێکی دیکەیە دەڵێت “گواستنەوەکەمان ئارەزوومەندانە نییە و بە زۆرەملێیە بۆیە  ناڕازین و ئەم گردبوونەوەیەمان ئەنجامداوە”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن