دیمهنێ جوتیارێكى سنوورى حاجیاوا لهكاتى پاڕانهوهى بۆ باران بارین... وێنه: ئاکام عزیز
کەشى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ بارانە و سبەى پەڵەهەور دەمێنێتەوە
964+
وریا فەتاح
کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ یەکشەممە شەپۆلەکە گەیشتووە و ئاسمان هەوری تەواوە، لە زۆربەی شار و شارۆچکەکان باران دەبارێت و لوتکە بەرزەکانیش سپی دەپۆشن.
وردەکاریی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بەم شێوەیەیە:
ئەمڕۆ یەکشەممە :
هەموو ناوچەکان لەژێر کاریگەریی شەپۆلێکی بارانباریندان. لە سەنتەری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان نمەباران و بارانی مامناوەند دەبارێت.
ئەوەی جێی سەرنجە، لەو شاخانەی بەرزییان لە 2000 مەتر زیاترە، بەفر دەبارێت. ئەم شەپۆلە تا بەرەبەیانی سبەی دووشەممە بەردەوامی دەبێت و شەویش هەوا ساردتر دەبێت.
سبەی دووشەممە:
کەشەکە جێگیر دەبێتەوە؛ ئاسمان بۆ نیمچە هەور و پەڵە هەور دەگۆڕێت. تەنیا لە هەندێک ناوچەی شاخاوی ئەگەری نمەبارانی کەم هەیە. پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ، چەند پلەیەک بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە:
بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە، کەشوهەوای شارەکان بەم شێوەیە دەبێت:
گەرمیان: 17 پلە (گەرمترین ناوچە)
هەڵەبجە: 14 پلە
هەولێر و چەمچەماڵ: 13 پلە
سلێمانی: 12 پلە
زاخۆ: 11 پلە
دهۆک: 10 پلە
پیرمام و سۆران: 9 پلە
حاجی ئۆمەران: 3 پلە (ساردترین ناوچە)